لە هەولێر پرۆسه‌ی ڤیزاكردنی پاسپۆرتی حاجیان دەکرێت

به هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی ڤیزاكردنی پاسپۆرتی حاجیان له هه‌ولێر دەکرێت.
چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراقی ده‌ستیان كردووه به پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای حاجیان كه له شاری هه‌ولێری پایته‌خت كاره‌كان ئەنجام ده‌درێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ئه‌م پرۆسه‌یه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج وعومڕه‌ی كوردستان و ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عێراقی كاره‌كان دەکات و بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه به كۆتایی بێت.
ڕاشیگەیاند "ساڵانی پێشتر ده‌بوو هه‌موو پاسپۆرتی حاجیانی كوردستان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا یاخود عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن بكرێت، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای حه‌ج زۆرجاریش كێشه بۆ پاسپۆرته‌كان دروست ده‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دوای هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پرۆسه‌یه له ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان چاره ده‌كرێت تاوه‌كوو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه ڤیزایان بۆ دابین بكرێت.