هەرێمی کوردستان و ئێران 110زیندانی ئاڵوگۆڕ دەکەن

بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاداری 2025، هەرێمی کوردستان و ئێران 110 زیندانی ئاڵوگۆڕ دەکەن.

ئیحسان بابان بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ــی ڕاگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 55 سزادراوی ئێرانی کە لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانن، لەگەڵ 55 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت و دەنێردرێنەوە ئێران.

ئیحسان بابان ڕاشیگەیاند: 31 زیندانیکراو لە چاکسازیی سلێمانی و 24ـی لە هەولێر، ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێنەوە.

هەروەها ئاماژەشی دا، لە بەرانبەردا 55 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان کە لە ئێران سزادراون ، ڕادەستی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە .