پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، بڵاو كرده‌وه و به پێی خشته‌كه بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی بڵاو كرده‌وه، به پێی خشته‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه؛ پرۆژه‌كه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده كراوه.
شه‌وی ڕابردوو، 25ـی ئاداری 2025، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە پەرلەمانی عێراق، گوتی: "بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکەی ئەمشەو بۆ سبەینێ دوا خرا، هەرچەند پێشتریش بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران و تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک دواخرا."
هاوكات سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی گوت: بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە بۆ سبەی دواخرا، 129 ئەندام پەرلەمان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
سیپان شێروانی گوتی: لە کافیتریای پەرلەمان شاشەی تەلەفزیۆنی گەورە داندراوە، ئەندامانی پەرلەمان سەیری یاری نێوان عێراق و فەڵەستین دەکەن و نەهاتنە نێو هۆڵی کۆبوونەوە.
سیپان شێروانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد: هێشتا عەقڵیەتێک هەیە ئامادە نییە دەنگ بە قوربانی و هەزاران مداڵی کیمابارانکردنی هەڵەبجە بدرێت بۆ ئەوەی بکرێتە پارێزگا. گوتیشی: لە سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو دەرکەوت، نزیکەی 100 پەرلەمانتار بندیوارن، لە زۆر حاڵەتدا، لە 329 ئەندام پەرلەمان، ڕێژەی یاسایی ناگاتە 200 ئەندام پەرلەمان.
یەکەم جار نییە کە لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە ڕێژەی یاسایی تەواو ناکەن، پارت و لایەن هەن داوای بە پارێزگابوونی قەزای دیکەی عێراقی دەکەن.
