په‌رله‌مانتارێكی ئوسترالیایی دژی پرۆژه‌یاسایه‌كی حكوومه‌ت ماسییه‌كی مرداره‌وه‌بوو به‌رز ده‌كاته‌وه

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا ڕه‌خنه له پرۆژه‌یاسایه‌كی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت له باره‌ی ژینگه‌ی ئاویی دوورگه‌ی تاسمانیا؛ هاوكات بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی، ماسییه‌كی مرداره‌وه‌بوو به‌رز ده‌كاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، ساره هانسۆن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌كه‌دا به توندی ڕه‌خنه‌ی له پرۆژه‌یاسایه‌كی حكوومه‌ت گرت و گوتی: حكوومه‌ت پێوه‌ره ژینگه‌ییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیسبوونی ئاو له دوورگه‌ی تاسمانیا جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی ماسی وه‌كوو سامانێكی نیشتمانی.
ساره هانسۆن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی ماسییه‌كی مرداربووه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه به‌رز كرده‌وه و گوتی: ئایا ئێوه ویژدان و باوه‌ڕی پاراستنی ژینگه‌تان به‌رانبه‌ر به ماسییه‌كی مرداروەبوو، فرۆشتووه؟!
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا سه‌رقاڵی گفتوگۆی پرۆژه‌یاساكه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو په‌سند بكرێت به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی مانگی ئایاریش، بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.