تره‌مپ: بۆ ده‌سته‌به‌ریی ئاسایش و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستمان به ده‌ستهێنانی گرینلانده

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ پرسی لكاندنی دوورگه‌ی گرینلاندی به وڵاته‌كه‌ی وروژانده‌وه و ده‌ڵێت، پێویستمان پێیه‌تی.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ ئاره‌زووی خۆی بۆ لكاندنی دوورگه‌ی گرینلاندی به وڵاته‌كه‌ی نیشان داوه و گوتی: ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌سته‌به‌ریی ئاسایش و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستی به دوورگه‌كه هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی دوورگه‌كه كرده‌وه و گوتیشی: پێم ناخۆشه به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌و پرسه ده‌كه‌م، به‌ڵام پێویستمان به‌وه هه‌یه به ده‌ستی بهێنین.
سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی: ئەگەر پێویست بکات، بەکارهێنانی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی گرین‌لاند و کەناڵی پەنەما ڕەت ناکەمەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردبوو "بۆ مەبەستی بەهێز کردنی ئاسایشی نەتەوەیی پێویستمان بە گرینلاندە.''
تره‌مپ، پێشتر له ساڵی 2017 و 2021 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردبوو كه بایەخ به كڕینی دوورگه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه و دانیمارك به ئاشكرا ڕه‌تیان كردبووه‌وه.
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
ئه‌م دوورگه‌یه به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.