حزبوڵلای لوبنانی: پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر گه‌وره و مه‌ترسیداره

ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا پلانێكی گه‌وره‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و ئیسرائیلیش ئامرازی جێبەجێکردنی پلانەکەیە.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، نه‌عیم قاسم، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان له گوته‌یه‌كدا به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی قودس ڕایگه‌یاند، پرۆژه و پلانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر گه‌وره و مه‌ترسیداره و ئیسرائیلیش له ڕێگه‌ی تاوانه‌كانییه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات.
نه‌عیم قاسم گوتیشی، پلانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا به له‌ناوبردنی پرسی فه‌ڵه‌ستین و پاشان كۆچپێكردن و ڕاگواستنی دانیشتووانه‌كه‌ی و دواتریش داگیركردنی وڵاتانی دراوسێی ده‌ست پێ ده‌كات و به دابه‌شكردنی ناوچه‌كه كۆتایی پێ دێت.
ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیسرائیل به پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات و بەو جۆرەی خۆی دەیەوێت، دایبمه‌زرێنێته‌وه.