واڵتز: بەرپرسیارییەتی دزەکردنی پلانە سەربازییەکانی دژ بە حووسییەکان لە ئەستۆ دەگرم

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی پلانی سوپای ئه‌مه‌ریكای بۆ لێدانی پێگه‌ی حووسییه‌كان ئاشكرا ده‌كات؛ هاوكات ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرابوونی پلانه‌کە ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، ڕۆژنامه‌ی "زه ئه‌تڵه‌نتیك"ـی ئه‌مه‌ریكی پلانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ لێدانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاشكرا كرد و گوتیشی: پلانه‌كه‌ی به هه‌ڵه له ڕێگه‌ی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌یەوە به ده‌ست گه‌یشتووه.
ڕۆژنامه‌ی "زه ئه‌تڵه‌نتیك"ـی ئه‌مه‌ریكایی ڕایگەیاندووە، پلانه‌كه كه ئیمزای بیت هێگیست، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكای به سه‌ره‌وه بووه، تایبه‌ته به كاتی هێرشه‌كان و ئه‌و شوێن و پێگه‌یانه‌ی حووسییه‌كان، كه 16ـی ئاداری 2025 لە لایەن سوپای ئەمەریکاوە هێرشیان دەکرێتە سەر.
كارۆلین لیفیت، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندووه "ئه‌و زانیارییانه‌ی له ڕۆژنامه‌كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، پلانی شه‌ڕ نین و نهێنی نین.
هاوكات مایك واڵتز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرابوونی ئه‌و زانیارییانه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی و گوتی: من گرووپێكی چاتم داناوه و بەڵام نازانم چۆن جیفری گۆڵدبێرگ، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی "زه ئه‌تڵه‌نتیك" له‌ناو گرووپه‌كه دانرا و پاشان دزە بەو زانیارییانه بكات!
دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، جێفری گۆڵدبێرگ، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ئەتڵەنتیک ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 13ـی ئاداری 2025 لەلایەن مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمەریکا بە هەڵە خرایە نێو گرووپچاتێک کە تایبەت بووە بە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن.
گۆڵدبێرگ ئاماژەشی دا، گرووپەکە بە ناوی (Houthi PC small group ) بووە کە 18 بەرپرس لە گرووپەکەدا هەبوونە لە نێوانیاندا جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش، پیتی هیوز، وەزیری بەرگری، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جۆن ڕاتکەلیف، بەڕێوبەری گشتیی سی ئای ئەی بوون.
بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمەریکاییە، یەکەم نامەی نێو گرووپەکە لەلایەن مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمەریکا بووە کە تێید باسی لەوە کردووە، تیمەکان گرووپێکی بەڕێوەبردنیان دامەزراندووە بۆ هەماهەنگیی لە هێرشکردنە سەر حووسییەکان، بە تایبەتی لە 72 کاتژمێری داهاتوودا.
لە 15ـی ئادار، 2025، دوای هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر حووسیەکان، پیتی هیوز، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا چەند زانیارییەکی نهێنی لە بارەی هێڕشەکە و قەبارەی زیانی حووسیەکانی نارد بۆ گرووپەکە.