مارك ڕوته كوژرانی چوار سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایی له لیتوانیا ڕاگه‌یاند

سكرتێری گشتیی ناتۆ، كوژرانی چوار سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه پێشتر بڵاو كرابووه‌وه له لیتوانیا له شوێنی مه‌شقه‌كانیاندا دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و دیار نه‌ماون.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، مارك ڕوته، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) له وارشۆ، ڕایگه‌یاند، چوار سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایی كه له كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا له لیتوانیا ون بووبوون، كوژراون.
مارك ڕوته گوتیشی: زانیاری و ورده‌كارییه‌كان له باره‌ی ئه‌م "ڕووداوه دڵته‌زێنه" هێشتا وه‌كوو پێویست به‌رده‌ست نین. هاوكات هاوخه‌میی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌ربڕی.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ورووپا و سوپای لیتوانیا ڕایانگه‌یاند، چوار سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایی له میانی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانیاندا له لیتوانیا ون بوون.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا، تیمی تایبه‌تی سوپای هێزه بیانییه‌كان و سوپای لیتوانیا له ئاسمان و زه‌وییەوە به دوای چوار سه‌ربازه ونبووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
میدیای لیتوانی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و چوار سه‌ربازه له یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق له باكووری ئه‌و وڵاته ون بوونه، هاوكات له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی لیتوانی گواستوویانه‌تییه‌وه سوپای لیتوانیا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه گومان ده‌كرێت سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی لێ ون بووبن.