ئەمەریکا.. لە ویلایەتی فلۆریدا چوار کەس کوژران

لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناوچەی پێمبرۆک پارکی باشووری ویلایەتی فلۆریدا، ئافرەتێک و سێ منداڵ کوژران، دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچەی پێمبرۆک پارک، تەقەکەرەکە باوکی منداڵەکان بووە و دواتریش هەوڵی داوە خۆشی بکوژێت، بەڵام ڕێگریی لێ کراوە.
لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە. ڕەوشی ئەو دوو کەسەی کە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، نازانرێت چۆنە.
A mother and 3 kids were killed in a domestic shooting in Pembroke Park, Florida, Wed night.
— GeoTechWar (@geotechwar) March 27, 2025
Police found them dead after 7:30 p.m. A man and a girl survived, hospitalized.
Neighbor heard 8 shots, said man targeted family then himself. Broward Sheriff’s Homicide Unit… pic.twitter.com/op9ZZchUEd