سوودانی: خۆم بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندید دەکەمەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق خۆی کاندید دەکاتەوە.
ئەو گوتانەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە، زۆرێک لە شارەزایانی سیاسی پێیان وایە چانسی محەممەد شیاع سوودانی بۆ گەڕێکی دیکەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لاوازە.
پێشتر دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کۆمیسیۆن دەستی بە ئامادەکارییە تەکنیکییەکان کردووە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە ببات.
سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد، دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنەکان 45 ڕۆژ پێش کۆتایی ئەنجوومەنی ئێستای نوێنەران دەبێت کە یەکەم دانیشتنی خۆی لە 9ی کانوونی دووەمی 2021 دەست پێ کرد.