ناتانیاهۆ: ڕووخساری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین و ئایینده‌یه‌كی نوێی بۆ بونیات ده‌نێین
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكه ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووخساری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕن؛ ده‌شڵێت، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ته‌ونی جاڵجاڵۆكه نییه به ئاسانی تێك بدرێت.
پێنجشه‌ممه، 27ـی ئاداری 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان ژێر ده‌ستی حه‌ماس.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتی، كار ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی ڕووخساری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی نوێ.
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ده‌وڵه‌تی جوو ته‌ونی جاڵجاڵۆكه‌یه و ده‌توانن به ئاسانی ده‌ستی بۆ ببه‌ن و تێكی بده‌ن، هه‌رگیز بۆیان ناچێته سه‌ر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌رسوڕمانی خۆیشی به‌رانبه‌ر به‌و پشتگیریی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ربڕی.