هۆڵه‌ندا.. پێنج كه‌س به چه‌قۆ بریندار كران

پۆلیسی هۆڵه‌ندا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌سێك له ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند كه‌سیك و ژماره‌یه‌كی لێ بریندار كردوون.
پێنجشه‌ممه، 27ـی ئاداری 2025، پۆلیسی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، كه‌سێك له نزیك گۆڕه‌پانی دام له ناوه‌ڕاستی ئه‌مستردامی پایته‌خت به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌سی بریندار كردووه.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا گوتوویه‌تی، ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كۆنترۆڵ كردووه كه ڕووداوه‌كه‌ی لێ بووه و توانیویانه گومانلێكراوێك ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا گوتووشیه‌تی، هیچ زانیارییه‌كی ورد له باره‌ی هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌م ڕووداوه به‌رده‌ست نییه و له كاتێكی دیكه زانیاریی ورد بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.