ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان دیاریی كرا

بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هەفتەیەک پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا.

پێنجشەممە 27ـی ئاداری 2025، فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە 30ـی ئادار تا 5ـی نیسان، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی هەرێمەکە پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی یەكشەممە، 6ـی نیسانی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment