پوتین: هەوڵەکانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوورگەی گرین‌لاند ململانێكان پتر ده‌كات

سه‌رۆكی ڕووسیا پێی وایه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوورگه‌ی گرین‌لاند مایه‌ی نیگه‌رانییه و ململانێكان پتر ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 27ـی ئاداری 2025، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پلانێكی جیددی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوورگه‌ی گرین‌لاند، له كاتێكدا ئه‌و پلانه نوێ نییه و ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا بۆ كڕین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوورگه‌ی گرین‌لاند نوێ نین، به‌ڵكوو پاشخانێكی كۆن و مێژووییان هه‌یه به‌تایبه‌تی دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگیی ناوخۆیی له ئه‌مه‌ریكا له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌وه جیددی بوون.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ ئاره‌زووی خۆی بۆ لكاندنی دوورگه‌ی گرینلاندی به وڵاته‌كه‌ی نیشان داوه و گوتی: ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌سته‌به‌ریی ئاسایش و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستی به دوورگه‌كه هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی دوورگه‌كه كرده‌وه و گوتیشی: پێم ناخۆشه به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌و پرسه ده‌كه‌م، به‌ڵام پێویستمان به‌وه هه‌یه به ده‌ستی بهێنین.
سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی: ئەگەر پێویست بکات، بەکارهێنانی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی گرین‌لاند و کەناڵی پەنەما ڕەت ناکەمەوە.
ویلیان سیوارد (William Seward)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساڵی 1867 واته ته‌نیا دوو ساڵ دوای جه‌نگیی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئالاسكا و كڕینی له ڕووسیا به بڕی 7.2 ملیۆن دۆلار سه‌ركه‌وتوو بوو. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی سیوارد له‌گه‌ڵ ڕووسیا له نێوخۆی ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی گاڵته بووه و پێیان بوو له كاتێكدا وڵاته‌كه‌یان له قۆناغێكی سه‌ختدایه، به‌ڵام به پاره‌یه‌كی زۆر دوورگه‌یه‌كی به‌سته‌ڵه‌كی ده‌كڕێت!
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
ئه‌م دوورگه‌یه به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.