عراقچی: له ڕێگه‌ی عوممانه‌وه وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی تره‌مپمان دایه‌وه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ی عوممانه‌وه وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان داوه‌ته‌وه كه بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ناردبوو.
پێنجشه‌ممه، 27ـی ئاداری 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی (ئێرنا)ـی ڕاگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی گونجاو و له ڕێگه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی عوممانه‌وه وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان داوه‌ته‌وه كه بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردبوو.
عه‌باس عراقچی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و وه‌ڵامه فه‌رمییه و تێیدا ورده‌كاریی و بۆچوونی ئێرانی له باره‌ی دۆخی ئێستا و په‌یامه‌كه‌ی "به‌ڕێز تره‌مپ"ـی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له خۆ گرتووه.
عراقچی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئێران له ئێستادا نایه‌وێت بچێته ناو هیچ دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ری ده‌یكات، به‌ڵام هاوكات ده‌كرێت دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ وه‌كوو ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا هه‌بووه، به‌رده‌وامیان پێ بدرێت.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی گوتی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووه، ده‌رفه‌تێكی باشه، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بێت "له هه‌ڕه‌شه نزیكتره."
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و لێوردبوونه‌وه‌ی نامه‌كه‌ن و به‌م زووانه به فه‌رمی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
7ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند "لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە."
دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.
ترەمپ ڕاشیگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن، چەکێکی تری ئەتۆمی دروست ببێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەشی دا، ئێران بۆ چارەی ئەو پرسە، دوو ڕێگەی لە بەردەستە، ئەوانیش یان لە ڕێگەی سەربازییەوە دەبێت، یانیش بەشێوەی ڕێککەوتن. گوتیشی: من ڕێگەی ڕێککەوتنەکەم پێ باشترە، چونکە نامەوێت ئازاری ئێران بدەم.