لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ڕەمەزاندا خواست لەسەر نانی سەنگەگی زیادبووە

لە مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خواست لەسەر نانی سەنگەکی زیادبووە و هاووڵاتییانیش ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک دەوەستن بۆ کڕینی ئەو جۆرە نانە.
هەینی، 28ـی ئاداری 2025، هاوولاتیەکی شاری مەریوان لەبەردەم یەکێک لە نانەواخانەکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: نزیکەی دوو کاتژمێرە لە نۆرەی کڕینی نانم، دەبێت بۆ کاتێکی زۆر لە نۆرە بوەستین.
هاووڵاتیەکی دیکە باس لەوە دەکات، بۆ خاتری نانی سەنگەکی چەند کاتژمێرێک دەوەستین، چونکە نانێکی بەسوودە بەتایبەتی لەم مانگەدا.
نانەواخانەکانی لە پێش نیوەڕۆوە تاوەکوو بەرەبانگ کاردەکەن، سەڕەرای ئەوەی دامودەزگا حکوومییەکان پشکی ئاردی نانەواخانەکانی نان سەنگەکییان بۆ مانگی رمەزان زیاتر کردووە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان دابین بکەن. بەم حاڵەش کێشەی قەرەباڵغیی نانەواخانەکان چارەسەر نەکراوە و هاووڵاتیان ناچارن بە زمانی بەڕۆژوو، هەموو ڕۆژێ چەند کاتژمێر لە سەرەی نانەواخانەدا ڕاوەستن.
نانی سەنگەکی جۆرێک لە نانی ئێرانییە لەبەر ئەوەی بە ئاردی چەڵتووکداردروست دەکرێت سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە و هەروەها ئەوانەی دەخوازن لە مانگی رەمەزاندا قەڵەو نەبن، نانی سەنگەکی دەخۆن.