لە پەرلەمانی نەرویج یادی نەورۆز کرایەوە

لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری و کەلتورییەکان و وەرگرتنی ئەزموونی ئەورووپا، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی چوونەتە نەرویج.

فەتحی محەممەد عەلی مودەریس، ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوای ئاڕاستەکردنی داوەتنامە لە پەرلەمانی نەرویج بۆ بەشداریکردن لە یادی نەورۆز لە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بەیاوەری شاندێک چوونەتە نەرویج

گوتیشی: سەرەڕای کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین دەزگا و ناوەندی بڕیاری نەرویج،، لە 21ـی ئادار بەشداریان لە ڕۆژی  نەورۆز کردووە کە بۆ یەکەم جارە ئەو ڕۆژە لە پەرلەمانی ووڵاتانی ئەسکەندەنافیا بەرز ڕادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، لە کاتی یادکردنەوەی نەورۆزدا، تیشکیان خستە سەر گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا هەروەها داوای لە پەرلەمانی نەرویج کرد، دادپەروەر بێت بۆ ڕەوش و دۆخی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، ئیتر لەمەودوا مافە ڕەواکانی لە ئازادی و سەربەخۆی پێشێل نەکرێت.

 هاوکات نەرویج سەرسامی خۆیان نیشاندا بەرانبەر بە پڕۆسەی گەشەکردن و سەقامگیری و پێشکەوتن لە هەرێمی کوردستان. 

لە دەرئەنجامی ئەو سەردانە لایەنی نەرویج بە نیازن شاندێکی باڵا لەسێکتەرە جیاوازەکان لە مانگی نیسان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

 
Fly Erbil Advertisment