پرۆگرامی خۆراکی جیهانی: 58 ملیۆن كه‌س له سووریا و وڵاتانی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی برسیبوونیان له‌سه‌ره

ڕێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی هۆشداریی ده‌دات كه جیهان ڕووبه‌ڕووی بریسیه‌تییه‌كی بێوێنه ده‌بێته‌وه؛ ده‌شڵێت، سووریا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و برسیه‌تییه و به پێی مه‌زه‌نده‌كانیش 58 ملیۆن كه‌س برسی ده‌بن.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، ڕێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی ڕایگه‌یاند، له ساڵی 2025ـدا به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به ڕێژه‌ی 40% ڕووبه‌ڕووی كورتهێنانی پاره‌داكردن بوونه‌ته‌وه.
پرۆگرامی خۆراكی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كورتهێنانی پاره‌داركردنی ڕێكخراوه‌كه زیان به ملیۆنان مرۆڤی سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت كه پشت به هاوكارییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌به‌ستن.
ڕێكخراوه‌كه گوتووشیه‌تی، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر، پاره‌داكردنی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه‌م كردووه، به‌ڵكوو له بری ئه‌وه پاره‌یان بۆ بودجه‌ی به‌رگریی زیاد كردووه.
ئه‌و ڕێكخراوه ده‌شڵێت، هه‌ر یه‌ك له سووریا، لوبنان، باشووری سوودان، چاد و ئه‌فغانستان زۆرتریان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت هاووڵاتییانیان تووشی برسیه‌تیی ده‌بنه‌وه.