ئەحمەد شەرع: باشووری سووریا ڕووبەڕووی ئالنگارییەکی گەورەی ئیسرائیل بووەتەوە

سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بوونی ئیسرائیل له خاكی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشیی هه‌رێمی.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی له سنووره‌كانی باشوودا ڕووبه‌ڕووی ئالنگارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی بووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، بوونی ئیسرائیل له خاكی سووریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشیی هه‌رێمی.
سه‌رۆكایه‌تیی سووریا ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، لووتكه‌یه‌ك له نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و میشال عۆن، سه‌رۆكی لوبنان و سه‌رۆكی هه‌ر یه‌ك له یۆنان و قوبرس به‌ڕێوه چووه.
پێنجشه‌ممه، 27ـی ئاداری 2025، سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه، پێنج هاووڵاتیی له پارێزگای ده‌رعا له باشووری سووریا له ئه‌نجامی بۆردمانی ئیسرائیل كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ش شوێنه‌كانیان به‌جێ هێشتووه.