ڕاپرسییەک: زۆرینەی ئیسرائیلییەکان پێیان وایە حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ ڕاستگۆ نییە

ڕاپرسییه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی ئیسرائیلییه‌كان پێیان وایه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی، حزبی و كه‌سییه‌كانی پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان خستووه.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، ناوه‌ندیی ده‌ستپاكی له ئیسرائیل له نوێترین ڕاپرسیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه له ڕۆژنامه‌ی "مه‌عاریف" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه، زۆربه‌ی هاووڵاتییانی ئیسرائیل له سیاسه‌ته‌كانی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ناڕازین.
ڕاپرسییه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ڕێژی 70%ـی هاووڵاتییانی ئیسرائیل پێیان وایه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی، حزبی و كه‌سییه‌كانی پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان خستووه.
ڕاپرسییه‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، ڕێژه‌ی 58%ـی ئیسرائیلییه‌كان بۆچوونیان وایه حكوومه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهۆ له پرسی ئازادكردنی بارمته‌كان نیازی پاك نییه و ڕاستگۆ نییه.
ئه‌و ڕاپرسییه ده‌ریشیخستووه، ڕێژه‌ی 64%ـی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی ناتانیاهۆ و حكوومه‌ته‌كه‌ی ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به خانه‌واده‌ی بارمته‌كان ڕاستگۆ نییه. هاوكات 73%ـی ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڵێن، حكوومه‌ت له دابه‌شكردنی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تدا پاك نییه.