ئەمەریکا چەند هێرشێکی کردەوە سەر حووسییەکان

ئه‌مه‌ریكا چه‌ند ئامانجێكی حووسییه‌كان له پایته‌ختی یه‌مه‌ن به ئامانج ده‌گرێت؛ هاوكات جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ لێدان له حووسییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا 30 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی حووسییه‌كان له سه‌نعای پایته‌خت و جه‌وف و سه‌عده.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌شت هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆگه‌ی چه‌كی حووسییه‌كان بووه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌زم له پارێزگای جه‌وف.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، هه‌شت هێرشی دیكه‌یش كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی حووسییه‌كان له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌عده.
له لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه به سه‌ردانێك له دوورگه‌ی گرینلانده، پشتگیریی خۆی بۆ دۆناڵد تره‌مپ بۆ لێدان له حووسییه‌كان دووپات كرده‌وه.