ئەردۆغان: جه‌هه‌په‌ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌دات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا، دەڵێت: هێزە ئەمنییەکان ڕێکاری پێویست بەرانبەر هەر کەسێک دەگرنەبەر کە ڕووخساری داپۆشیوە یان هێرش دەکاتە سەر پۆلیس. هاوکات ڕەخنەی لە جەهەپە گرت بەوەی 'داوای پاڵپشتی لە ڕۆژئاوا دەکەن.

هەینی 28ـی ئاداری 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی گرژییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، لە دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی لە ئیستانبوڵ، هەفتەیەکە هەموو شتێک ئەنجام دەدرێت بۆ پەردەپۆشکردنی گەندەڵی و شاردنەوەی دزی.

سەرۆک کۆماری تورکیا گوتیشی: جەهەپە گەیشتە ئەو ڕادەیەیی سواڵ لە ڕۆژئاوا بکات و داوا بکات تورکیا بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی رۆژئاوا. لەبارەی خۆپیشاندەرانەوە، ئاماژەی بەوە دا، هێزە ئەمنییەکان ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەرکەسێک دەگرنەبەر کە ڕووخساری داپۆشیوە یان هێرش دەکاتە سەر پۆلیس.

هاوکات باسی لە پرۆسەی نوێی ئاشتی کرد و ڕایگەیاند، تاکە مەبەستیان ئەوەیە 85 ملیۆن هاووڵاتی لەژێر رۆشنایی برایەتیی بگەیەننە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر.

 
 
Fly Erbil Advertisment