کەشناسی: ڕۆژانی جەژن نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژانی جەژن هەور و نمەباران دەبێت.
هەینی 28ـی ئاداری 2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، پێشبینى دەکرێت ڕۆژى یەکشەممە، 30-03-2025، ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی كوردستان.
ئــاماژە بەوەش کراوە، تاوەکوو ڕۆژی دووشەممە، 31-03-2025، نمەبارانى پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان و، لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت.