دەقی پەیامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی بڵاوکرایەوە

سەرچاوەیەکی ئێرانی دەقی نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکای ئاشکرا کردووە کە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی ناردووە، کە بە پێشکەوتنێکی گرنگ بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت.
محەممەد ساڵح سدیقیان، بەرێوەبەری ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکای بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەبێ دەستکاریکردن وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی. کە ئەمە دەقی پەیامەکەی ترەمپە:-
جەنابی ئایەتوڵڵا خامنەیی،
لەگەڵ ڕێزگرتن لە جێگاکەت و سەرکردایەتی ئێوە و گەلی ئێران، ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسم بە ئامانجی کردنەوەی ئاسۆییەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانمان، دوور لە ساڵانی ململانێ و خراپ لێکگەیشتن و ڕووبەڕووبوونەوەی ناپێویست کە لە دەیەکانی ڕابردوودا ڕوویداوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە واز لە دوژمنایەتی بهێنین و لاپەڕەیەکی نوێی بۆ ئاڵوگۆڕی هاوکاری و ڕێزگرتنی یەکتر بکەینەوە. ئەمڕۆش دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ژێر سەرکردایەتی مندا ئامادەیە هەنگاوێکی گەورە بەرەو ئاشتی و کەمکردنەوەی گرژیەکان بنێت، پێکەوە دەتوانین گەمارۆکان هەڵبگرین، ئابووری ئێران بەهێز بکەین و دەرگاکانی هاوکاریی لە نێوان وڵاتەکانمان بکەینەوە، نەک تەنیا بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.
بەڵام ئاگادارتان دەکەمەوە، ئەگەر ئەم دەست پێشخەرییە ڕەت بکەنەوە و ئێران ڕێگای پەرەسەندن و پشتیوانی بەردەوامی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و سەربازییەکان هەڵبژێرێت، ئەوا وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و خێرامان دەبێت. ئێمە لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێوە بۆ سەر گەلەکەمان یان هاوپەیمانەکانمان بێ دەنگ نابین.
ئاشتی لاوازی نییە، بەڵکو هەڵبژاردنی بەهێزەکانە. گەلی ئێران گەلێکی مەزنن کە شایەنی ئایندەیەکی باشترن، دوور لە پەراوێزخستن و هەژاری و ئازار.
ئەگەر ئێوە ئامادەن بۆ دانووستان، ئێمەش ئامادەین. بەڵام ئەگەر بەردەوام بیت لە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی جیهان، مێژوو تۆماری دەکات کە دەرفەتێکی گەورەت لەدەستدا.
🟢 انشر لكم نص الرسالة التي بعثها الرئيس الامريكي @realDonaldTrump للمرشد الايراني الاعلى @ar_khamenei دون تعديل ومترجمة للغة العربية . لا اريد التعليق لانها تتحدث عن نفسها . وفي مايلي نص الرسالة :
— محمد صالح صدقیان (@msedghian) March 28, 2025
جناب آية الله خامنئي،
مع الاحترام لمكانة قيادتكم ولشعب إيران، أكتب لكم هذه…