ئینتیفاز قەنبەر: بەرپرسانی ئەمەریکا پشتوانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی ئەنجوومەنی پاراستنی کورد لە ئەمەریکا بەشداریی لە بەربانگی دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ موسوڵمانەکانی ئەمەریکا کرد، لەم بارەیەوە بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەرپرسانی ئەمەریکا پشتوانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەیانەوێت هەرێمەکە پارێزراوبێت، هەروەها دەیانەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە.

ئنتیفاز قەنبەر، سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی کورد لە ئەمەریکا دەشڵێت: لەمیانی کۆبوونەوەمان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئاسایشی ئەمەریکا و جێگری نێردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد سەبارەت بە عێراق، ئەوان پشتیوانی فراوانی کورد دەکەن و کوردستان بپارێزن و هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوە، هەروەها دەیانەوێت میلیشیاکان لە عێراق هەڵوەشێندرێنەوە.

قەنبەر باس لەوەش دەکات کە هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکی نەدیوە، هێندەی دۆناڵد ترەمپ، بایەخ بە ڕەوەندی موسوڵمان و کورد بدات، ترەمپ لە زۆرینەی بۆنەکاندا بەڕێزەوە باسی کورد دەکات.

دەشڵێت: لە میوانداریکردنی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ بەربانگ ئەوەمان بۆ دەرکەوت موسوڵمانەکانی ئەمەریکا دژی حەماس و حزبوڵلا و ئێرانن و پشتیوانی ترەمپ دەکەن، ئەمەش بابەتێکی ستراتیجییە.

 
 
Fly Erbil Advertisment