لایەنە سیاسییەکان داوا لە سەدر دەکەن بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە
دوای دوو ڕۆژ له بڕیاره‌كه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعە له بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هێز و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی عێراق له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان، داوا له موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ن به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی بکاتەوە.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 28-03-2025، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعە لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ڕایگه‌یاند "بەشداریی لە پرۆسەیەکدا ناکەین کە گەندەڵکارانی تێدان و هەژموونی دەرەکی دەستی بەسەر جوومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە. ئەم هەڵبژاردنە هیچ گرنگییەکی نییە، تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی تائیفی و حزبییە."
لە بەرانبەردا، لایەنە سیاسییه‌كان داوا لە سەدر ده‌كه‌ن به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه و به‌شداری له هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكات.
له‌و باره‌یه‌وه، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه "به‌شدارینه‌كردنی سه‌در له هه‌ڵبژاردنه‌کە، كاریگه‌ریی ڕێژه‌یی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت، بۆیه به‌شدارییان بۆ هاوسه‌نگی و چاكسازی پرۆسه‌ی سیاسی پێویسته، دوای دەرئەنجامی هەڵبژاردنیش بوونی ئەوان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان زۆر گرنگە، بەتایبەت کە فراكسیۆنی سەدری بە بڕیاردانی ناوه‌ندی و بەهێز ناسراوە."
له‌لای خۆیه‌وه، مورته‌زا ساعدی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی پشتیوانی ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه "به‌شداریی سەدرییه‌كان لە پڕۆسەی سیاسی گرنگە و گوڕوتین بە پرۆسەی سیاسی ده‌دات، جا چ لەناو پەرلەمان بێت یان حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها ڕەوتی سەدر خاوەنی بنکەیەکی جەماوەری گەورەیە. داواش لە هێزە ئایینی و سیاسییەکان ده‌کەم بۆ چارەکردنی ئەو پرسە نێوەندگیری بکەن، چونكه بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زۆر گرنگە."
هاوكات، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی توركمانی له په‌رله‌مان داوا له سه‌در ده‌كات به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی بكاته‌وه. ده‌شڵێت" ئاماده‌نه‌بوونی ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعە له هه‌ڵبژاردنه‌كان خزمه‌ت به عێراق ناكات، به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی پشكپشكێنه و نیشتمان به‌ره‌و لاوازیی ده‌بات.