پەرلەمانتارێک: 50 هەزار زەوی و موڵکی دەوڵەت لە عێراق زێدەڕۆییان بەسەردا کراوە

په‌رله‌مانتارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌رله‌مانی عێراق كار ده‌كات چاوخشاندنه‌وه به ژماره‌یه‌ك یاسا بكرێت له‌وانه‌ش یاسای وه‌به‌رهێنان و یاسای تایبه‌ت به موڵك و زه‌وییەکانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و دارایی؛ ده‌شڵێت، هه‌وڵی ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی موڵك و زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
شه‌ممه، 29ـی ئاداری 2025، ئه‌میر مه‌عمووری، په‌رله‌مانتاری عێراق گوتی، تا ئێستا یاسایه‌كی ڕوون نییه بۆ پاراستنی موڵك و زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌میر مه‌عمووری گوتیشی، په‌رله‌مانی عێراق كار ده‌كات چاوخشاندنه‌وه به ژماره‌یه‌ك یاسا بكرێت له‌وانه‌ش یاسای وه‌به‌رهێنان و یاسای تایبه‌ت به موڵك و زه‌ویوزاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و دارایی و جیددییه له ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پاراستنی موڵك و زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ڕاگرتنی پرۆسه‌كانی فرۆشتنی ئه‌و زه‌وی و موڵكانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
مه‌عمووری گوتووشیه‌تی، له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا زۆرترین زێده‌ڕۆیی به‌سه‌ر موڵك و زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرا و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ئاشكرا.
ئه‌میر مه‌عمووری ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له نۆ هه‌زار موڵك و زه‌وی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و 35 بۆ 40 هه‌زار موڵك و زه‌وی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا زێده‌ڕۆییان به‌سه‌ردا كراوه.