کۆمسیۆن: زیاتر له ملیۆنێك ده‌نگده‌ری نوێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رجه‌م ڕێكاره پێویسته‌كان بۆ زیادكردنی له‌دایكبووانی ساڵی 2007 بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران، گیراونه‌ته به‌ر؛ ده‌شڵێت، نزیكه‌ی 29 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌بێت.
شه‌ممه، 29ـی ئاداری 2025، نوبراس ئه‌بو سه‌وده، یاریده‌ده‌ری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتی، 10 هه‌زار و 79 بنكه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كراوه‌ته‌وه بۆ پێشوازیی له هاووڵاتییان و نوێكردنه‌وه‌ی زانیاریی بایۆمه‌ترییان به پێی زانیارییه‌كانی ناو پسووله‌ی خۆراك.
نوبراس ئه‌بو سه‌وده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، زیاتر له ملیۆنێك ده‌نگده‌ر، كه له‌دایكبووانی ساڵی 2007ـن، له تۆماری ده‌نگده‌راندا زیاد كراون.
یاریده‌ده‌ری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتیشی، زانیاریی ورد و پێویستیان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو به وه‌زاره‌تی بازرگانی داوه، به‌م شێوه‌یه كۆمیسیۆن بۆ هه‌ر قۆناغێكی هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی داته‌به‌ستی وه‌زاره‌ته ته‌مه‌نه زیادكراوه‌كان ده‌خاته لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران.
ئه‌بو سه‌وده باسی له‌وه‌ش كردووه، نزیكه‌ی 29 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌بێت. گوتیشی، پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له ڕۆژی سێشه‌ممه 26ـی ئاداری 2025 نوێ كراوه‌ته‌وه.