پۆلیسی ئیتیحادی: "به‌رپرسی راگه‌یاندنی داعش" له كه‌ركووك ده‌ستگیركرا
له "دیوانی خزمه‌تگوزاری" داعش كاریكردووه

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئیتیحادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، له سه‌نته‌ری كه‌ركووك، به‌رپرسی راگه‌یاندنی چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیركراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ورد و بڕواپێكراو، هێزێكی پۆلیسی ئیتیحادی توانیان كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن، كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوی داعشه له كه‌ركووك.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌و ده‌ستگیركراوه، له سه‌رده‌می داگیركاری داعشدا له "دیوانی خزمه‌تگوزاری" داعش كاریكردووه و به‌شداری ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی له دژی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان كردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه له ماڵێكی سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراوه و دادگا به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی چواری تیرۆر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه و تیمه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی و توانیویانه ده‌ستگیری بكه‌ن.