پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان دەکات و، هیوادارە ئەم جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بێت بۆ گشت مرۆڤایەتی.

شەممە 29ـی ئاداری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.

سەرۆک بارزانی دەڵێت: لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و لە خوای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بکات.

هاوکات هیواشی خواست، ئەو جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment