ئەمەریکا 13 هێرشی ئاسمانی کردە سەر یەمەن

میدیاکانی حووسییەکان بڵاویان کردەوە، فڕۆکە ئەمەریکییەکان 13هێرشی ئاسمانییانی کردووەتە سەر پارێزگای سەعدە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە پێگەی حووسییەکانی لێیە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی مەسیرە سەر بە حووسییەکان بڵاویکردەوە، ئەو هێرشانە شارۆچکەی کیتاف، سالم و سەحەر و هەروەها شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکەیان گرتووەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی دژی گرووپی حووسییەکان دەست پێکرد، میدیاکانی سەر بە حووسییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون.

چەکدارە حووسییەکانی یەمەن لە تشرینی دووەمی ساڵی 2023وە هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و کەشتییەکانی دەریای سوور  دەکەن، ئەوەش وەک پاڵپشتییەک و پشتیوانییەک بۆ فەڵەستینییەکانی غەززە دەست پێکرد.

 
 
Fly Erbil Advertisment