غەززەییەکان چاوەڕوانی سبەینێیەکن تیشکی خۆری تێدا هەڵبێت

بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک ئاهەنگەکانی جەژنی ڕەمەزان لە غەززە بێدەنگن، ئەمەش لە ئەنجامی نوێبوونەوە و بەبردەوامیی شەڕەکان. ئەو ئازار و شەڕەی هەیە بووەتە مووەتەکە بەسەر خەڵکی غەززە، کەمتر خەیاڵیان لای خۆئامادەکردنی جەژنە.

موعتەز عەبدولعاتی، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی ڕاگەیەند "خەڵکانێکی زۆر لەژێر داروبەردی ماڵە ویرانبووەکانن، بەڵام پێویستیشە پابەندی جەژن بین بە پێی توانا لە سەردان و جەژنانە کردن، خۆمان تام لەو خۆشییە هەر ناکەین و جەژن دەکەین."

سەعديە شاعر، هاووڵاتی دەڵێت: جەژن تەنیا بۆ ئەوکەسانەیە کە هەست بە ئارامیی و ئاساییش دەکەن، نەک بۆ ئەوانەی منداڵی خۆیان و ئەوانی دیکە لە ناو کفندا ببینێت، منداڵەکان لەبەردەمم کفن دەکرێن، ئەمە چ جۆرە جەژنێکە؟بۆردومانیش لەسەر سەرمانە چۆن بژین؟ چی لەبەر بکەین و چی بخۆین، خۆشی وەها دەکرێت؟

جەژنی ئەمڕۆ لە غەززە تەنیا هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی خەم و پەژارەیە، غەززە و دانیشتووانی لە چاوەڕوانی سبەینێیەکن ڕەنگە تیشکێکی خۆشی دواخراو لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment