تره‌مپ: ئه‌گه‌ر ئێران له‌گه‌ڵمان ڕێك نه‌كه‌وێت هێرشی ده‌كه‌ینه سه‌ر

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه هۆشداریی ده‌داته ئێران؛ هۆشدارییه‌كه لایه‌نی سه‌ربازی و سزای ئابووری و گومرگی ده‌گرێته‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی (NBC)ـی گوتووه، ئه‌گه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕێك نه‌كه‌وێت و ئامانجێكی له‌م شێوه‌یه ڕه‌ت بكاته‌وه، هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و مووشه‌كبارانی ده‌كه‌ن كه هاوشێوه‌ی نه‌بووبێت.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، جگه له هێرشی سه‌ربازی، سزای گومرگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتووشیه‌تی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی و ئێرانی گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ڕاگەیاند، تاران ئەو بنکەیەی کە دەکەوێتە زەریای هیندی دەکاتە ئامانج "لە بەرامبەر هەر هێرشێکی ئەمەریکا".
ئەو بەرپرسەی کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بێت بە ڕۆژنامەکه‌ی گوتووه: هیچ جیاکارییەک لە کردنە ئامانجی هێزەکانی بەریتانیا یان ئەمەریکا نابێت، ئەگەر لە هەر بنکەیەکی ناوچەکە هێرش بکرێتە سەر ئێران.
ئاماژەی بەوەش کردووه، هەر کاتێک ئەمەریکا هەر بنکەیەکی بەکارهێنا ئەو کاتە کاتی دێت و گرنگ نییە سەربازی ئەمەریکی، بەریتانی، یان تورکیا بێت، دەکرێتە ئامانجی ئێمە.
ئێران هۆشداری دا لەوەی "خاوەنی چەکی پێویستە بۆ هەرهێرشێک کە بکرێتە سەر وڵاتەکەی، بە بەکارهێنانی چەک لە خاکەکەیەوە، لەوانەش وەک مووشە نوێیەکانی؛ مووشەکی مەودای مامناوەندی خوڕەمشهر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شەهید 136B، کە مەودای 4 هەزار کیلۆمەتر دەبێت، بەکار دەهێنێت."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی ئەوەی کرد، ڕێوشوێنی توند لە دژی تاران دەگرێتەبەر ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ واشنتن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئیمزا نەکات.