ئێران: به هێرش و هێزێكی دووهێنده وه‌ڵامی دوژمنانمان ده‌ده‌ینه‌وه

ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران هۆشداریی ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به هێرش و هێزێكی دووهێنده وه‌ڵامی دوژمنانیان ده‌ده‌نه‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداری دایه دوژمن و نه‌یاره‌كانی له ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه به‌رانبه‌ری بیكه‌ن.
ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕایگه‌یاندووه، هۆشداریی به دوژمن و نه‌یاره‌كانیان ده‌ده‌ن له ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژی و دوژمنكارییه‌كانیان یاخود هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی ئێران.
ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، له ئاماده‌باشیدان و به هێرش و هێزێكی دووهێنده وه‌ڵامی دوژمن و نه‌یاره‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه. هاوكات به پێویستیشی زانیوه ئاشتی و ئاسایشیی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بپارێزرێت.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی (NBC)ـی گوتووه، ئه‌گه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕێك نه‌كه‌وێت و ئامانجێكی له‌م شێوه‌یه ڕه‌ت بكاته‌وه، هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و مووشه‌كبارانی ده‌كه‌ن كه هاوشێوه‌ی نه‌بووبێت.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، جگه له هێرشی سه‌ربازی، سزای گومرگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتووشیه‌تی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی و ئێرانی گفتوگۆ ده‌كه‌ن.