سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند: ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز به خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی دوورگه‌كه‌مان ناگات

سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز به خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی دوورگه‌كه‌یان ناگات، چونكه خۆیان بڕیار له چاره‌نووسه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، یانس فریدریك نێڵسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه كه چه‌ند جاره دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن و ئاره‌زوویانه دوورگه‌ی گرین‌لاند به ده‌ست بهێنن.
فریدریك نێڵسن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گوتوویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز به خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی دوورگه‌كه‌یان ناگات و گریلاندییهكان سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نین و خۆیان بڕیار له چاره‌نووسیان ده‌ده‌ن.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ ئاره‌زووی خۆی بۆ لكاندنی دوورگه‌ی گرینلاندی به وڵاته‌كه‌ی نیشان داوه و گوتی: ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌سته‌به‌ریی ئاسایش و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستی به دوورگه‌كه هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی دوورگه‌كه كرده‌وه و گوتیشی: پێم ناخۆشه به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌و پرسه ده‌كه‌م، به‌ڵام پێویستمان به‌وه هه‌یه به ده‌ستی بهێنین.
سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی: ئەگەر پێویست بکات، بەکارهێنانی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی گرین‌لاند و کەناڵی پەنەما ڕەت ناکەمەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردبوو "بۆ مەبەستی بەهێز کردنی ئاسایشی نەتەوەیی پێویستمان بە گرینلاندە.''
تره‌مپ، پێشتر له ساڵی 2017 و 2021 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردبوو كه بایەخ به كڕینی دوورگه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی دوورگه‌كه و دانیمارك به ئاشكرا ڕه‌تیان كردبووه‌وه.
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 57 هه‌زار كه‌سه، به‌شێكه له دانیمارك، به‌ڵام له ڕووی سیسته‌می سیاسییه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه.
ئه‌م دوورگه‌یه به چه‌ندین كانزا و نه‌وت و گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شه‌كردنی خاوه و له ڕووی ئابوورییه‌وه زیاتر پشت به ڕاو و گه‌شتیاریی ده‌به‌ستێت.