سبەینێ تەنیا دایك، خوشك، هاوسهر و كچان دهتوانن سهردانی بهندكراوانی چاكسازیی گهوران بكهن

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر نزیکەی دوو هەزار بەندکراو هەیە و هەفتەی دوو ڕۆژ دیداری بەندکراوان هەیە.
یەکشەممە، 30ـی ئاداری 2025، سەلام جەمال، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بەیانی دووشەممە سەردانی کردن بۆ چاکسازی و بۆ لای بەندکراوان دەست پێدەکات، کە تەنیا دایک، خوشک، هاوسەر و کچ دهتوانن سهردانی بەندکراوهكانیان.
گوتیشی: بۆ کەسوکاری ژمارە دوو ڕۆژانی داهاتوو دەست پێدەکرێتەوە و "داوا دەکەین لە ڕۆژانی سەردانیکردن قەرەباڵغی دروست نەکرێت، بەتایبەتی هێنانی منداڵی زۆر لەلایەن خانەوادەکان."
لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، هەفتانە دوو ڕۆژ بەگوێرەی ئەو خشتەی دانراوە کەسوکاری بەندکراوان دەتوانن سەردانییان بکەن، کە ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار بەندکراوە.