حەکیم بۆ سوودانی: ڕووبەڕووی گەندەڵکاران ببەوە
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، ڕووبەڕووی گەندەڵکاران ببێتەوە و کار بۆ فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، 31-03-2025، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە لە عێراق. عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، له گوتارێکدا داوای له حكوومه‌تی عێراق کرد "هه‌نگاوی جددی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای گه‌نده‌ڵی بهاوێژێت و ڕۆڵی چاودێری زیاتر بكرێت بۆ لێپێچینه‌وه له‌وانه‌ی یاری به ئایینده‌ی عێراقه‌وه ده‌كه‌ن."
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی هه‌روه‌ها داوای کرد "كار بۆ فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی وڵات به‌ده‌ر له نه‌وت بكرێت، له‌وانه بایه‌خی زیاتر به كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیی، وه‌به‌رهێنان، ته‌كنه‌لۆژیا و وزه‌ی نوێبووه‌وه بدرێت."
عه‌ممار حه‌كیم بــــە پێویستیش دەزانێت "رووبه‌ڕووی دیارده‌ی ترسناكی مادده‌ی هۆشبه‌ریش ببینه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه خێزانه‌كان له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، هه‌وڵی جدیش بۆ پاراستنی ژینگه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی وشه‌سكاڵی و به‌بیابانبوون له وڵات‌دا بدرێت."