ئه‌ردۆغان: له سووریا ده‌مێنینه‌وه
تا گه‌لی سووریا ده‌گات به ئازادی

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، سوپای توركیا له سووریا ده‌مێنێته‌وه، تا "ئه‌و كاته‌ی گه‌لی سووریا ده‌گات به ئازادی".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2020)، سه‌رۆكی توركیا له وتارێكدا، كه له ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شیكرد، باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له سووریا كرد و گوتی: "ئێستا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وان ناویان ناوه هه‌ڵبژاردن!".
گوتیشی: "تا ئه‌و كاته‌ی گه‌لی سووریا ده‌گات به ئازادی و ئاشتی و سه‌قامگیری، ئێمه له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنینه‌وه".
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌شی له‌و وڵاتانه گرت، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له دیموكراتیدا پێشكه‌وتوون و گوتی: "ئه‌وان بێده‌نگن له ئاست ناچاركردنی هاووڵاتیانی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان".
پێشتر، وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له كاتی ده‌نگدان و به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، "گه‌لی سووریا سووره له‌سه‌ر رزگاركردنی خاكه‌كه‌ی و كۆتایهێنان به مانه‌وه‌ی نا شه‌رعییانه‌ی هێزه بیانییه‌كان و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دووپاتیده‌كاته‌وه، كه رێڕه‌وی دیموكراتی سووریا سه‌رده‌كه‌وێت".