ڕوانگەی سووری: 12 هاووڵاتیی کە زۆربەیان عەلەوین کوژران

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 10 هاووڵاتیی عه‌له‌وی له حمس و ته‌رتووس كوژراون؛ ده‌شڵێت، بكوژه‌كان خۆیان له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای ڕژێمی ئه‌سه‌د حه‌شاردا بوو.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، 12 هاووڵاتیی كه زۆربه‌یان عه‌له‌وی له هه‌ردوو شاری حمس و ته‌رتووس له ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای سووریا كوژراون.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، چه‌كداران له بنكه‌ی دیسنه كه پێشتر سه‌ربازگه‌ی سوپای ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بوو، هێرشه‌كه‌یان كردووه و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كه. ده‌شڵێت، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه ئێستا هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی تێدا جێگیره.
ڕوانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، چه‌كداره‌كان شه‌ش هاووڵاتییان له گوندی حه‌رف بنمره‌ی ته‌رتووس كوشتووه، كه یه‌كێكیان موختاری گونده‌كه بووه.
به گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ چه‌كداره‌كان له كاتی هێرشه‌كه‌یاندا دروشمی تائیفییان گوتووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، لە گوندی حەرف بنمرە لە بانیاس، لە پارێزگای تەرتووس، بەهۆی هێرشێکی گرووپێکی چەکداری دەمامکدارەوە، شەش هاووڵاتی مەدەنی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاو بوونەتەوە، قوربانییەکان موختاری گوندەکە و هاووڵاتی مەدەنین، هێزەکانی ئاسایشی تەرتووسیش بە دوای تاوانباراندا دەگەڕێن.
بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێرشەکە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی چەند خێزانێک، ئەمەش لە کاتێکدایە بانگەوازی ڕزگارکردنی هاووڵاتیانی دیکە دەکرێت و ناوچەکە لەژێر هەڕەشەی چەکداراندایە.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.
هەمان ڕۆژ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێکهێناوە کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات دەرهەق بە هاووڵاتییانی مەدەنی کراوە.
شەرع ئاماژەی بەوە كرد، ئەرکی لێژنەکە ئاشکراکردنی هۆکار و دۆخی ڕووداوەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانی کۆمەڵکوژکردنەکە دەدرێنە دادگا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە بکەن.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌وه و له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیای له‌باره‌ی سه‌ركۆنه‌كردنی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لازقییه و ته‌رتووس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریای په‌سند كرد.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ژێرخانی مرۆیی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌كانی سووریای كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و توندوتیژییانه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و سه‌ر بۆ شه‌ڕ و ئاڵۆزی تایفی له سووریا ده‌كێشێت. هاوكات داوای له لایه‌نه‌كانی سووریا كرد ئه‌و توندوتیژییانه ڕابگرن و ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان و شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی حكوومه‌تی سووریایشی هان دا ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان و لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان.