کاروانی ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كانی سوودانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و قوربانی لێ کەوتەوە

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاروانی ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری كوت تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا قوربانی گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاوی كرده‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری كوت له پارێزگای واست تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیران مردووه و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه به مێدیا عێراقییه‌كانی گوتووه، ڕووداوه‌كه به دیاریكراوی له شاره‌دێی شێخ سه‌عد بووه و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زه‌هرای فێركاری له شاری كوت گواستراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری.