4 کەسی دیكە لە گەرمیان بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تا ئێستا 57 كەس لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی پەتاكەوە مردوون

K24- گەرمیان:

4 كەسی دیكە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە سەرووی هەزار و 900 كەس.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ئیدارەی گەرمیان تایبەت بە كوردستان 24 رایگەیاند، ئەمڕۆ 4 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا لە سنووری ئیدارەكەیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاشكراشی كرد، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، لە 2 ئافرەت و 2 پیاو پێكهاتوون.

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ئاماژە بە ناوی بكرێت گوتیشی: تا ئێستا 57 كەس بەهۆی پەتاكەوە لە سنووری ئیدارەكەیان گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 914 حاڵەتی تووشبوونیش بە پەتاكە تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 420 كەس بە تەواوەتی چاك بوونەتەوە.

H.B