ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای دەستگیركردنی ناتانیاهو دەكات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كردەوە، پێویستە حکوومەتی هەنگاریا، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەستگیر بكات و ڕادەستی دادگای تاوانی نیودەوڵەتی بكات.
ڤیكتۆر ئۆربان، سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا بانگێشتی ناتانیاهۆی کردووە بۆ وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوەکردووە فەرمانی دەستگیركردنەكەی پشتگوێ دەخات.
لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هاتووە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تاوانباری جەنگە و تاوانی برسیكردنی وەك تاكتیكی جەنگ بەكارهێناوە، لە سەر ئاستی جیهاندا هێرشی كردووەتە سەر خەڵکی سڤیل و بە كوشتاری بە کۆمەڵ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و چەندین تاوانی دیکەی کردووە.
ڕێکخراوەکە جەخت لەوە دەكاتەوە، بەگوێرەی ئەوەی هەنگاریا ئەندامە لە دادگای باڵای تاوانەكاندا، پێویستە ناتانیاهو دەستگیری بكات و ڕادەستی ئەو دادگایەی بكات، كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی ڕوودانی تاوانی زیاتر دژ بە فەڵەستینییەكان.