ئەمەریکا داواکارییەکانی لە حکوومەتی نوێی سووریا ئاشکرا دەکات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیواخوازه ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی نوێی سووریا هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بێ بۆ دیدگه‌یه‌كی گشتگیر و نوێنه‌رایه‌تی.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، واشنتن ده‌خوازێت حكوومه‌تی نوێی سووریا هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بێ بۆ دیدگه‌یه‌كی گشتگیر و نوێنه‌رایه‌تی و هاوكات چه‌ند مه‌رجێكی سه‌ره‌كیش هه‌یه له خۆیدا به دی بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مه‌رجه سه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی نوێی سووریا بریتین له: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر به ته‌واوه‌تی و بنبڕكردن و سه‌ركوتكردنی و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستانی بیانی له پۆسته‌كانی حكوومه‌ت و ڕێگریكردن له قۆستنه‌وه‌ی خاكی سووریا له لایه‌ن ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا پێویسته هه‌نگاو بنێن بۆ له‌ناوبردنی چه‌كی كیمیایی سه‌رده‌می ڕژێمی ئه‌سه‌د.
شه‌ممه، 29ـی ئاداری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی پێكهێنانی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ریدا ڕایگه‌یاند، سوورییه‌كان له سه‌روبه‌ندی قۆناغێكی مێژووییدان له ڕه‌وتی نیشتمانییاندا.
شه‌رع ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شداریی له دامه‌زراندنی ئایینده‌یه‌كی پڕ شكۆدا ده‌كه‌ن و هه‌موو سوورییه‌كان له‌دایكبوونی قۆناغێكی نوێ ده‌بینن.
ئه‌حمه‌د شه‌رع گوتیشی، ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر، ڕاگه‌یاندنی ئیراده‌ی هاوبه‌شیی سوورییه‌كان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوویان و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز و خاوه‌نی سه‌روه‌ری.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجی یه‌كه‌میان بریتییه له دووباره بونیاتنانه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و پاشانیش پرسه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره بكه‌ن.