ئیسرائیل بەرپرسێکی حزبوڵلای لوبنانی کوشت

ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەرپرسێکی حزبوڵلای لوبنان کوژرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵلای لوبنانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 1/4/2025 ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بەشی باشووری بەیروت، لە ئەنجامدا، حەسەن بدێر، جێگری بەرپرسی حزبوڵلا بۆ دۆسیەی فەڵەستین کوژرا، هێرشەکە لە کاتێکدا بووە کە حەسەن لە ماڵەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا بووە.
لەلایەکی دیکەوە لوبنان ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر باشووری بەیروت لانیکەم سێ کەس کوژران.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە دوایین هێرشدا سێ کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.