سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات

سەرۆک بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی لە سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بەهۆی کۆچی دوایی براکەیەوە کرد.
سێشەممە 1ـی نیسانی 2025، بەهۆی کۆچی دوایی برای دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، سەرۆک بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی لە ناوبراو کرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی بە دکتۆر بەرهەم ساڵح و بنەماڵەکەیان گەیاند.