گۆڕانکاری لە کەرتی وزەی عێراقدا دەکرێت

عێراق گۆڕانکاری لە کەرتی وزەدا دەکات تاوەکوو بتوانێت ڕووبەڕووی گۆڕانە جیۆسیاسییەکان ببێتەوە. 

باسم محەممەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان ڕایگەیاند، بە مەبەستی برەودان بە وەبەرهێنان لە ژێرخانی وزەدا، چەندین گرێبەستی نوێ کراون بە تایبەتیش لە کەرکووک.

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆکاروباری وەبەرهێنان ، دەڵێت: گۆڕانە جیۆسیاسییەکانی ناوچەکە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام ئەوەش بە مانای ئەوە نایەت کە ئیدی تەنیا لە بواری نەوتدا وەبەرهێنان بکەین، بەڵکوو کار لەسەر هەمەچەشنکردنی وزە دەکەین بە تایبەتیش لە بواری کارەبا، گاز، نەوت، گازوایل و نەوتی سپی بۆ ئەو مەبەستەش چەندین گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا چینی و بیانییەکاندا مۆر کراون.

باسی لەوەش کرد، هەوڵ دەدەن کە کەرتی وزە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی بێکاری هەر بۆیە بە گوێرەی گرێبەستەکان 85 تاوەکوو 95% کارمەندانی کۆمپانیا و پاڵاوگەکان دەبێت بە ڕەگەز عێراقی بن و بیانی نەبن. 

 
Fly Erbil Advertisment