یەکێتیی ئەورووپا خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ترەمپ ئامادە دەکات

پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەو باجەی دۆناڵد ترەمپ، سەپاندی گوزرێکی وێرانکەربوو لە ئابووریی جیهان. گوتیشی: یەکێتیی ئەورووپا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی ڕێوشوێنی بەرپەچدانەوەی ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن.
ئۆرسۆلا، لە لووتکەی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست، گوتی: ئێمە لە ئێستاوە یەکەم پاکێجی ڕێوشوێنی بەرپەچدانەوەی لە وەڵامی باجی پۆڵادا ئامادە دەکەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا ئامادەکاری دەکەین بۆ ڕێوشوێنی بەرپرچدانەوەی زیاتر، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و بازرگانییەکانمان ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا.
ترەمپ دوێنێ چوارشەممە، 2ـی نیسانی 2025، باجی لەسەدا 10ـی لەسەر زۆربەی کاڵا هاوردەکراوەکانی ئەمەریکا ڕاگەیاند و باجی زیاتریش بە ڕێژەی لەسەدا 20 بەسەر یەکێتیی ئەورووپادا سەپاند.