ژمارەی مردووانی بوومەلەرزەکەی میانمار گەیشتە 3085 کەس

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازیی میانمار ڕایگەیاند، ژمارەی مردووانی بوومەلەرزەکەی میانمار گەیشتە سێ هەزار و 85 کەس.
زاو مین تون، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازیی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ژمارەی مردووان گەیشتووەتە سێ هەزار و 85 کەس و تا ئێستاش 341 کەس بێسەروشوێنن و چوار هەزار و 715 کەسیش بریندارن، ئەوەش بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی هەینی 28ـی ئاداری 2025."
ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەش کرد، لە 17 وڵاتەوە کارمەندانی هاوکاریی و فریاگوزاری هاتوون و نزیکەی هەزار تۆن پێداویستی و کەرەستەی فریاگوزارییان لەگەڵ خۆیان هێناوە.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: ئێمە بەردەوامین لە هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردنی هاووڵاتیان، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تیمە پزیشکییەکان دەکەین بۆ هاوکارییەکانیان.