ئیسرائیل هەڕەشە لە ئەحمەد شەرع دەکات

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هۆشداری دایە سەرۆک کۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع، لەوەی ئەگەر ئاسایشی ئیسرائیل بکەوێتە مەترسییەوە، ئەوە ڕووبەڕووی لێکەوتەی خراپ دەبێتەوە.

پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری دایە سەرۆک کۆماری سووریا ئەحمەد شەرع و گوتی: "ئەبو محەممەد جۆلانی ئاگادار دەکەمەوە، ئەگەر ڕێگە بە هێزە دوژمنکارەکانی ئێمە بدات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکەن، ئەوە باجێکی قورس دەدەن."

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانی و زەمینیان کردووەتە سەر  باشووری سووریا کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەکداریان کوشتووە.

گوتەبێژی سەربازیی ئیسرائیل ڕوونی کردەوە کە "بوونی چەک لە باشووری سووریا مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل دروست دەکات." ئاماژەی بەوەش دا، سوپای ئیسرائیل "ڕێگە بە هەڕەشەی سەربازی لە سووریا نادات و ڕووبەڕووبوویان دەبێتەوە."