میوزیكژه‌ن سوهراب پوورنازری: من "کُردِ" كرماشانم نه‌ك "كورد"
"من سه‌ر به خاكی شای مه‌زن خوسره‌و په‌روێزی ساسانیم"

K24 – هه‌ولێر:
میوزیكژه‌نی خه‌ڵكی كرماشان، سوهراب پوورنازری له پۆستێكدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: من "کُردِ" كرماشانم، نه‌ك "كورد". گوتیشی: "من سه‌ر به خاكی شای مه‌زن خوسره‌و په‌روێزی ساسانیم" و داواشیكرد، هاوڕه‌چه‌ڵه‌كه بوێره‌كانی نه‌بنه پێشه‌نگی سیاسه‌تی جوداخوازی و ده‌ست به ئێرانه‌وه بگرن و فه‌رهه‌نگ و كولتووری ئێران بپارێزن. ئه‌و پۆسته‌شی بووه‌ته جێی نیگه‌رانی هه‌وادارانی و هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له زمانی ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی‌دا، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوهێنانی كورددا، له رووی رێنووسه‌وه و به زمانی فارسی ده‌نووسن "كورد" و له به‌رامبه‌ریشدا له ئه‌ده‌بیاتی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی ئێران‌دا، رێنووسی ئه‌و وشه‌یه به‌م جۆره ده‌نووسرێت "کُردِ" و لێره‌وه پوورنازری نه‌یارێتی خۆی بۆ ئایدیا و جیهانبینی لایه‌نه سیاسییه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌ربڕیوه و پشتیوانی خۆی بۆ ئایدیای پان ئێرانیزم و ئه‌ده‌بیاتی ره‌سمی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و "كورد" نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ده‌یخوازێت، به‌ڵكو "کُرد"ه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی ره‌سمی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه.
له پۆسته‌كه‌یدا سوهراپ پوورنازری نیودێڕه شیعری كردووه‌ته ناونیشان و له مانای شیعره‌كه‌دا هاتووه: "تا بۆت ئه‌كرێت هه‌نگاو مه‌خه‌ره سه‌ر رێگه‌ی جودایی" و دواتر نووسیویه‌تی "هه‌ر بژی ئێران".
له ژێر ئه‌و ناونیشانه‌دا پوورنازری نووسیویه‌تی: "من " کُردِ" كرماشانم، نه‌ك "كورد"، شانازی به ره‌چه‌ڵه‌كی خۆمه‌وه ده‌كه‌م. من سه‌ر به خاكی شای مه‌زن "خوسره‌و په‌روێز"ی ساسانیم. میراتگری ئێرانی كۆنم. هه‌ر "کُرد"ێك له هه‌ر خاڵێكی جیهان بێت "ئێرانییه"، جا له عێراق و سوریا و توركیا و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م گۆی زه‌وییه بێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "من و هاوڕه‌چه‌ڵه‌كه تێگه‌یشتووه‌كان تا دوا هه‌ناسه ئێران و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ده‌پارێزین. من عاشقی زمانی "پارس"یم و سووپاسی خودا ده‌كه‌م، كه گه‌وره‌ترین به‌خششیی به ئێمه به‌خشیوه و له‌ناو ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌دا له‌دایكبووین".
پوورنازری ره‌تینه‌كردووه‌ته‌وه، كه كورد نییه، به‌ڵام دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه "کُردِ"كی ئێرانییه و شانازی به "کُردِ" بوونه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه "کُردِ"ه‌كه میراتگری زمانی پارسی ناوه‌ڕاست و دێرینی سه‌رزه‌مینی ئێرانه.
له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "من شانازی به زمانی "کُردِ"ی ده‌كه‌م، كه میراتگری زمانی "پارس"ی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌می دێرینه".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، ئه‌و میوزیكژه‌نه كرماشانییه، داوایكردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی جووڵانه‌وه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كوردن، نه‌كه‌ونه پێش سیاسه‌تی جیاخوازی، كه به گوته‌ی خۆی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و به‌ریتانیا ماوه‌ی چه‌ند سه‌د ساڵی رابردوودا كاری بۆ ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "هاوڕه‌چه‌ڵه‌كانی "کُردِ" بوێرم وه‌رن با پێشخه‌ری سیاسه‌ته جوداخوازانه‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل نه‌بین. ئه‌وان به ئه‌ندازه‌ی پێویست له چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی دواییدا له‌یه‌كیان دابڕیوین و جووداییان خستووه‌ته نێوانمان. وه‌رن با ئێرانه‌كه‌مان به ته‌نیا به‌جێ نه‌هێڵین".
له وه‌ڵامی ئه‌و پۆسته‌دا هه‌زاران كۆمێنت نووسراوون و هه‌وادارانی نیگه‌ران و توڕه‌ن لێی. فوئاد كیشاوه‌رز بۆی نووسیوه: "وڵاهی هەرچڵکاو خۆری لە قیافەت دەبارێ.. شەکێک نییە لەوەی کە لە تورکیەش کۆنسێرتێک بکەی نەڵەی من تورکم..؛ مردایەتی مەفرۆشن لەپێناو تاوێک".